جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری بازرگانی ڕایگه‌یاند، بڕی 11 ملیار دینار بۆ گه‌نمی جوتیاران له مه‌خموور دابین كراوه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێ.
مالیك عه‌بدوڵا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری بازرگانی به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایلۆی مه‌خموورمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی مژده به جوتیارانی سنووری شارۆچكه‌كه بگه‌یه‌نین كه بڕیاری خه‌رجكردنی 11 ملیار دینار دراوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك شایسته داراییه‌كانی ساڵی 2022ی جوتیارانی شارۆچكه‌ی مه‌خمووره له‌به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕی ئه‌و 11 ملیار دیناره له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و جوتیارانه دابه‌ش ده‌كرێ كه گه‌نمه‌كانیان ته‌سمیلی سایلۆی مه‌خموور كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی چاودێری بازرگانی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی جوتیاران و بره‌ودان به بازاڕكردنی زیاتری به‌رهه‌می گه‌نمه‌كانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها پشتیوانیشیان ده‌بن بۆ چاندنی به‌رهه‌می گه‌نم له ته‌واوی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
هه‌واڵنێر/ كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.