وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ماهه‌نگی نێوان كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سوید زیاتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جۆناس لۆڤین باڵیۆزی سوید له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا هەماهەنگی نێوان کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوید و دروستکردنی پەیوەندی و بەکارخستنی بەرهەمە پزیشکیەکانی سوید لەنێوان هەردوولا تاوتوێ كرا.
هه‌روه‌ها جه‌خت له ئاڵوگۆڕی ئاست و توانا زانستییە پزیشکییەکان له‌نێوان پزیشکانی سوید و هەرێمی کوردستان كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.