وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی سێشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پسپۆری چاو (حكوومی) له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆری چاوی (حكوومی) ده‌كه‌وێته گەڕەکی شارەوانی شاری هەولێر و سبه‌ی سێشه‌م كاتژمێر 9:30 له مه‌ڕاسیمێكدا به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئه‌م نه‌خۆشخانه حكوومییه تایبه‌ت ده‌بێت به پسپۆرییه تایبه‌ته‌كانی نه‌خۆشی چاو و هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌ری چاویشی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و د. دلۆڤان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندار ئاماده ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.