Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:17

بایدن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمی كارەبا لە ئەمریكا باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە پاشخانی ئەگەری كەمبوونەوەی توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەو وڵاتە، باری نائاسایی لە ئەمریكا راگەیاند.
بایدن گوتی "چەند هۆكارێك" هەڕەشە لە توانای ئەمریكا دەكەن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو كارەبایەی كە پێویستی پێیەتی.
لەبەیاننامەیەكی كۆشكی سپیدا هاتووە كە بایدن دەڵێت: من باری نائاسایی ڕادەگەیەنم بەهۆی هەڕەشەكان لەسەر بەردەستبوونی توانای بەرهەمهێنانی كارەبای پێویست بۆ دابینكردنی خواستی بەكاربەران.
هەروەها سەرۆكی ئەمریكا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە باجی هاوردەكردن بەخشی هەندێك مۆدیول و پارچەی خۆر، كە لە كەمبۆدیا و مالیزیا و تایلەند و ڤێتنامەوە هاوردە دەكرێن.
پێشتر دانیشتوانی چەند ویلایەتێك لە رۆژئاوا و ناوەڕاستی رۆژئاوای ئەمریكا هۆشدارییان دابوو لە ئەگەری پچڕانی كارەبا لە هاوینی ئەمساڵدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و وشكەساڵی بە شێوەیەكی نائاسایی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.