كچێكی هیندی به ناوی "كشاما بیندۆی " بریاری ی‌دا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خودی خۆی ئه‌نجام بدات و ده‌چێته مانگی هه‌نگوینیش.
كشاما ده‌ڵێت" پێم خۆش بوو ،وه‌كو یه‌كه‌مین كچ له هیندستان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆمدا بكه‌م ,هه‌رخۆشم ده‌بم به‌زاوای خۆم ".
هه‌روه‌ها كشاما ده‌ڵێت"سه‌ره‌تا دایك و باوكم به‌بیرۆكه‌كه‌م رازی نه‌بوون ،دوای چه‌ندین گفتۆگۆكردن ئه‌وانیش رازی بوون كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خودی خۆمدا بكه‌م".
كشاما بڕیاری داوه له 11ی مانگی داهاتوو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات ئاهه‌نگێك به‌و بۆنه‌وه ساز ده‌كات میوانه‌كانیش ته‌نیا هاوڕێیه‌كانی خۆی ده‌بێت ،ئه‌نجا بووكه‌خان بۆماوه‌ی دوو هه‌فته‌ش ده‌چێته مانگی هه‌نگوینی.
ئا- كامران
ژێده‌ر-ئیمارات ئه‌لیه‌وم
كچێكی هیندی نامۆترین هاوسه‌رگیری ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.