ئەمڕۆ سێشەممە شەڕ بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ستراتیژی سیڤێرۆدۆنێتسك لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا بەردەوام بوو، كە لەژێر بۆردومانی توندی ڕووسیادایە و دۆخەكە "هەموو كاتژمێرێك" لە گەشەكردندایە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی ، سەرۆكی ئۆكرانیا لە نوێترین ڤیدیۆی خۆیدا ئێوارەی دوێنێ دووشەممە رایگەیاند:پاڵەوانەكانمان لە سیڤێرۆدۆنێتسك شوێنەكانیان بەدەستەوەیە و شەڕی سەر شەقامەكان بەردەوامە.
بەپێی بولیتینی ئەركانی سوپای ئۆكرانیا، لە ناوچەی دۆنێتسك جگە لە بۆردومانی تۆپخانەكان، دوژمن بە فڕۆكە و كۆپتەرەوە بۆردومانی ناوچەكە دەكات، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە سیڤێرۆدۆنێتسك "لە دڵی ئامانجی دوژمندا" دەمێنێتەوە.
:دوای ئەوەی بەرپرسێكی ناوچەكە ڕایگەیاند: كیێڤ كۆنترۆڵی شارەكە لەدەست دەدات ، تا ئێستا روون نییە كێ لایەنی باڵای ئەم شەڕەیە، هەروەها زێلێنسكی ڕایگەیاندووە دۆخەكە "سەختە"، بەڵام ئۆكرانیا "هەموو دەرفەتێكی" قۆستەوە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكان.
شەڕی سیڤێرۆدۆنێتسك دەگۆڕێت بۆ جەنگی سەر شەقام
دۆخەكە "هەموو كاتژمێرێك" لە گەشەكردندایە.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.