له گه‌ڕی سیی و پێنجه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی سامه‌را ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری سوری نزار مه‌حروس سازكرد، له گه‌ڕی پێشووی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی قاسمی میوانداری یه‌كسان بوو و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده چل خاڵ، بۆیه بردنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له یاری ئه‌م ئێواره‌یه بۆ تیپه‌كه گرنگه تا مانه‌وه‌ی له ڕیزی یانه پله نایابه‌كانی عێراق مسۆگه‌ربكات.
له‌و لاشه‌وه یانه‌ی سامه‌را خاوه‌نی ته‌نها یازده خاڵه‌و له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان دابه‌زیوه، جێگای باسه یانه‌ی شوڕته نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقی به شێوه‌ی پێشوه‌خت مسۆگه‌ركردووه.
ئه‌مڕۆ ئێواره یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی سامه‌را ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.