له میانی ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له یاری لوتكه‌ی گڕوپی سێیه‌می ئاستی یه‌كه‌مدا، كاتژمێر9:45ی خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئێلیانز ئارینا له شاری میونشن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد، هه‌ر بیست و شه‌ش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر هانز فلیك له مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه به‌شداربوون، هاوكات یاریزان ماركۆ ریۆس دوای چاك بوونه‌وه‌ی له نه‌خۆشی، جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌ی مانشافت كرده‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه، ئه‌ڵمانیا له یاری پێشووی خۆی له خوله‌كه‌دا، به گۆڵێك له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا یه‌كسان بوو.
له‌و لاشه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را كۆتایی به ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ یاری ئه‌مشه‌و هێنا، گاریت ساوسگیت ڕاهێنه‌ری ئینگلته‌را چاوی له‌وه‌یه ئه‌نجامێكی باش بۆ تیپه‌كه‌ی له یاری به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا تۆماربكات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌م و له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به هه‌نگاریا دۆڕا.
هه‌ر ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی دووه‌می هه‌مان گڕوپی خوله‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا.
ئه‌مشه‌و له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌ڵمانیا میوانداری ئینگڵته‌ڕا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.