له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ناسراو به نه‌یشن لیگ و له یاری لوتكه‌ی گڕوپی یه‌كه‌می ئاستی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی جیهان و خاوه‌نی نازناوی پێشووی خوله‌كه بووه میوانی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا، له‌ئه‌نجامدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
یاریه‌كه له یاریگای پۆلیود له شاری سپلیتی كڕواتیا به‌ڕێوه‌چوو كه وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌ی یاری كۆتایی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده بوو، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاودوودا، یاریزان ئه‌دریان ڕابیۆ گۆڵێكی بۆ فه‌ڕه‌نسا تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ كڕواتیا هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان ئه‌ندریچ كراماریچ گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری له خوله‌كی هه‌شتاوسێ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده هه‌ریه‌كه‌و خاڵێكیان له گڕوپی یه‌كه‌می ئاستی یه‌كه‌می خوله‌كه به‌ركه‌وت.
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كڕواتیا و فه‌ڕه‌نسا یه‌كسان بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.