له گه‌ڕی دووه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی كرد، ئه‌م یاریه له یاریگای ئێرنێست هاپێل له ڤیه‌ننا سازكراو به‌هۆی پچڕانی ته‌زووی كاره‌با كه‌مێك له واده‌ی دیاریكراوی خۆی دواكه‌وت، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵیك به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك ته‌واو بوو .
له گێمی یه‌كه‌م یاریزان پیێر ئیمێیڵ هۆوجبێرگ گۆڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی به‌ده‌ست هێنا و گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م له خوله‌كی شه‌ستوحه‌وت یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا كزاڤێر شڵاگه‌ر تاكه گۆڵی نه‌مسای تۆمار كردوو جیاوازی گۆله‌كانی یه‌كسان كرده‌وه، هێرشه‌كانی كوڕانی دانیمارك به‌رده‌وام بوو تا له خوله‌كی هه‌شتاو چوار یاریزان جێنس ستریجیر لارسین گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
به‌م ئه‌نجامه یاریه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵیك به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك ته‌واو بوو، و دانیمارك له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێ به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ نه‌مساش سێ خالی هه‌یه و له پله‌ی دووه‌م دێت.
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا دانیمارك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نه‌مسا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.