له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بووه میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن، یاریه‌كه‌ش له یاریگای نیشتیمانی له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و دوای چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی به‌ڕازیل بۆ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ سه‌ماكارانی سامبا هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، نێیمار داسیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیل تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وت تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل دووه‌م یاری دۆستانه‌ی له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له یاریه‌كی دۆستانه‌ی دیكه‌و به ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشووری میوانداری برده‌وه، ئه‌م یاریانه له‌میانی ئاماده‌كاری به‌ڕازیله بۆ مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر كه له گڕوپی حه‌وته‌مدا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی سڕبیاو سویسرا‌و كامیرۆن ده‌بێته‌وه.
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا به‌ڕازیڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ژاپۆن تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.