Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:45

نادال جامی پاڵه‌وانێتی فه‌ڕه‌نسای له‌سه‌ر پردی ئه‌لیكسانده‌ری سێیه‌م له‌ پاریس له‌به‌رده‌م كامێراكان نمایشكرد

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی ڕافائێل نادالی ئیسپانی نازناوی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسای له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی بۆ چوارده‌مین جار له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی به‌ده‌ستهێنا، نادال جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی له‌سه‌ر پردی ئه‌لیكسانده‌ری سێیه‌م له‌ پاریس له‌به‌رده‌م كامێراكان نمایشكرد.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری كۆتاییدا به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ كاسپێر ڕوودی نۆروێژی برده‌وه‌و ڕیكۆردی پێوانه‌ییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردو بیست ودووه‌مین نازناوی گراندسلامی له‌ مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا، جامی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ڕۆلاند گارۆس به‌ جامی سوارچاكان ناوده‌برێت و ژماره‌یه‌كی زۆری میدیاكاران له‌كاتی نمایشی جامه‌كه‌دا ئاماده‌بوون .
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.