له یادی35ساڵەی کۆچی دوایی شەهید ئیدریس بارزانی هەمیشە لهیاد لەلایەن هەیئەی گشتیی ڕێکخستنی پێشمەرگە نامیلکەیهك له ژێرناوی "ئیدریس دەریای دڵ بەپەرۆش " بڵاوكرایهوه.
له نهمیلهكهدا چەندین شیعرو پەخشانەشیعریی تایبەت بەو یادە بڵاوكراوهتهوه،لهگهڵ ئە کۆڕە شیعرێکی ئەو یادەدا لە هاوینەهەواری پیرمام خوێنرانەوە ولهشیعری شاعیران
وهكو :قادر قەچاخ ، حەسەنی دانیشفەڕ، حەمە ئەحمەد جاف، حەسەن نووری ، بوڕهان زێباری ، ئیدریس عەلی ، فریاد بارزانی ، حوسێن دەحلێنەوی ، دڵشاد میراودەلی ، زیرەک سابیر ، عەبدولقادر نۆرمانی .
شایانی باسە، ئەو نامیلکەیە زنجیرەی ( 1) ی هەیئەی گشتیی ڕێکخستنی پێشمەرگەیە بەتیراژی (1000 ) دانەو دەرهێنانی هونەریی (تەحسین جەلال)ە و لە چاپخانەی (خانی) لە دهۆک چاپکراوە، ئێمەش بەناوی ڕۆژنامەکەمانەوە پێیاندەڵێین: پیرۆزە و خەرمان بەرەکەت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.