وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئاياری دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی دارایی رایدهگهێنێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7 ى 6 ى 2022، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت ، سبه‌ی چوار شەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابه‌ش دەكرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش 9 - 6- 2022،مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاكەوتن دابه‌شده‌كرێت .
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران بۆ ڕۆژانی دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م شێوه‌یه:
رۆژی 2ی حوزەیران، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ش 6 ى 6 ى 2022، خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستیپێكرد، كه لە ماوەی 21 رۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و دام و دەزگاکان مووچه وه‌رده‌گرن ، لە 27ی ئەم مانگە دابەشکردنەکە کۆتایی پێدێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.