زیرەك حەسەن، سەرۆكی شارەوانی قەزای مەخمور تایبەت بە كوردستانی تیڤی راگەیاند: بەمەبەستی زیاتر پاك راگرتن و چاكردنی ئەو شەقامە ناوخۆییانەی لە سەنتەری قەزای مەخمور بوونیان هەیە ،دەستمان كردووە بە چاككردن و كۆنكرێت كردنی شەقامەكان.
هەروەها گوتی: بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان دەستمان كرد بە كۆنكرێت كردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی شێروان.
سەرۆكی شارەوانی قەزای مەخمور گوتیشی: پڕۆژەكە بۆ جوانتركردنی قەزاكە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێدەكرێت.
زیرەك حەسەن، سەرۆكی شارەوانی قەزای مەخمور
كارزان كاكل / پەیامنێری كوردستان لە مەخمور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.