ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7 ی 6 ی 2022، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشیمان كوردستان پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێكرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو پارتدا، راگه‌یانراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه، ده‌قی راگه‌یاندراو:
رۆژی 7 ى 6 ى 2022، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی به‌ڕێوه‌چوو.
1- هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ده‌ست بهئامادهكاری یاسایی بكرێت.
2- پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی پێویستییان به‌گفتوگۆی زیاتر و سازانی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر.
3- بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.