بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری داخڵبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانەکانی شارەکە دەخاتەڕوو، ئاشکراشی دەکات کە حاڵەتەکانی داخڵبوونی منداڵ بە سکچوون و ڕشانەوە لە هەڵکشاندایە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە و گۆڕانکاری کەشوهەوا حاڵەتەکانی داخڵبوونی منداڵ بە سکچوون و ڕشانەوە لە هەڵکشاندایە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە بەشی فریاکەوتنی خێرایی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە کاتی داخڵبوونی 89 منداڵی نەخۆش 60 منداڵیان بەهۆکاری سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانەکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.