دەرماڵەی تایبەت لە بری کەمئەندامی بە فەرمانبەران دەدرێت، ڕێگر نابێ دەرماڵەی دیکەش بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج بکرێت
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە، تایبەتە بە ڕێنمایی دارایی ڕۆژی 02ـی 06ـی 2022 دەرچووە ئاماژە بەوە کراوە بەپێی یاسای چاکسازی، دەرماڵەی تایبەت لەبری کەمئەندامی دەدرێت.
لە نووسراوەکە، ئەوەش خراوەتەڕوو دەرماڵەی تایبەت لە بری کەمئەندامی کە دەدرێتە فەرمانبەران نابێتە ڕێگر لە خەرجکردنی دەرماڵەی تایبەتی دیکە بۆ ئەو توێژە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.