سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، ئێستا یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی عێراق بریتییه له 76 ملیار دۆلار.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: تێچووی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین و مووچه‌كانی تر مانگانه له‌سه‌ر عێراق 5 ملیار دۆلار ده‌كه‌وێت.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها خه‌رجییه‌كانی كارپێكردن له عێراق مانگانه بریتییه له 2 ملیار دۆلار، به‌مه‌ش كۆی گشتی خه‌رجی مانگانه‌ی عێراق بریتییه له 7 ملیار دۆلار كه ساڵانه ده‌كاته 84 ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوو ساڵ پێش ئێستا یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی عێراق كه‌متر بوو له 50 ملیار دۆلار، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتۆته 76 ملیار دۆلار.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كۆتایی ئه‌مساڵ یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌گه‌یه‌ننه 90 ملیار دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.