ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به فه‌رمانی له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021 بڵاو كرده‌وه، له ڕاپۆرته‌كه‌دا عێراق له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له پله‌ی پێنجه‌م جێگیر كراوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هاتووه: له ساڵی 2021 له‌سه‌ر ئاستی جیهان 579 بڕیاری له‌سێداره‌دان له 18 وڵاتی جیاواز جێبه‌جێ كراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ڕێژه‌كه ده‌ری ده‌خات كه له‌سێداره‌دان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2020 به ڕێژه‌ی 20% زیادی كردووه كه پارساڵ 483 بڕیاری له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ كراوه.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژ به‌وه‌ش ده‌كات: له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی وڵاتی میسڕ له پله‌ی یه‌كه‌م ناوی هاتووه كه 83 بڕیاری له‌سێداره‌دانی جێبه‌جێ كردووه، دوای ئه‌ویش سعوودییه دێت كه 65 بڕیاری ده‌ركردووه، له ڕیزبه‌ندی سێیه‌میش سووریا دێت به 24 فه‌رمان و پله‌ی چواره‌میش سۆماڵ به 21 فه‌رمان، عێراقیش له پله‌ی پێنجه‌م دانراوه به 17 بڕیاری له‌سێداره‌دان، دوای ئه‌وانیش یه‌مه‌ن به 14 فه‌رمان و عومان به زیاتر له فه‌رمانێك دێن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه زۆرێك له وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ساڵی ڕابردوو فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان جێبه‌جێ كردووه بۆ له‌ناوبردنی كه‌مایه‌تی و خۆپیشانده‌ران له وڵاته‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.