ئه‌مڕۆ سێشه‌م مه‌لا مسته‌فا بارزانی به یاوه‌ری وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر، نه‌خۆشخانه‌ی پیرمامی به‌سه‌ركرده‌وه و پیرۆزبایی له بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەكه كرد به‌بۆنه‌ی دهستبهركاربوونییهوه.
کەرتی تەندروستی یەکێکە لەو سێکتەرانهی کە جێگای بایەخی مەلا مستەفا بارزانییە، بۆیە ئه‌مڕۆ سێشه‌م نەخۆشخانەی گشتی پیرمامی بە سەرکردەوە.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا كه د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم و د. دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌شدار بوون، مه‌لا مسته‌فا بارزانی دیدار و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ستافی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌نجام دا.
مه‌لا مسته‌فا بارزانی هه‌روه‌ها پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی د. کامەران مەلا عومه‌ر بابکەیی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی پیرمام.
مه‌لا مسته‌فا بارزانی وێڕای ڕێز و سوپاسی بۆ ستافی ئەو نەخۆشخانەیە، ئامادەیی و پاڵپشتی خۆشی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک کە لە خزمەتی هاووڵاتییان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.