پێشبینی كراوه ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بێت و هه‌روه‌ها پشووی جه‌ژنه‌كه‌ش له عێراق هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێ.
به‌گوێره‌ی پێشبینی فه‌له‌كناسان ڕۆژی 9ی ته‌مووزی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ده‌بێت، ئه‌و ڕۆژه‌ش ده‌كاته شه‌موو.
میدیاكانی عێراق پێشبینییان كرد حكوومه‌ت ڕۆژی پێشووتر واته له 8ی مانگ كه پشووی هه‌ینییه، پشووی جه‌ژنی قوربان ڕابگه‌یه‌نێ تا ڕۆژی شه‌مووی دواتر كه ده‌كاته ڕۆژی 15ی مانگ.
كه‌واته حكوومه‌تی عێراق ماوه‌ی 7 ڕۆژی ته‌واو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان پشوو ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.