دوێنێ سێشەممە (7ی حوزەیرانی 2022)، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، دووپاتیكردەوە كە لە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەڕێژەی 90٪ گەیشتوونەتە چارەسەر و گەشبینی خۆی دەربڕی بەوەی كە ئەوانی دیكەش بەم نزیكانە چارەسەر دەكرێن.
كازمی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ، گوتی : ئێستا حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم پێویستە پێكەوە دابنیشن و بەدوای چارەسەری واقیعیدا بگەڕێن كە لە بەرژەوەندی هەموواندا بێت.
جەختیشی لەوە كردەوە كە دەبێت توخمەكانی متمانە و نیەتپاكی لە هەردوو لایەندا بنیات بنرێن بۆ ئەوەی بەدوای چارەسەردا بگەڕێین.
هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: گەشبینم، چارەسەر دەدۆزینەوە، ڕاشكاوانە دەڵێم كە چارەسەرەكان لەگەڵ هەرێم لەسەر ئەم پرسە گەیشتووەتە نزیكەی 90٪.
سەرۆكوەزیرانی عێراق: لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەڕێژەی سەدا 90 گەیشتووینەتە چارەسەر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.