Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:13

رووداوێكی شەمەندەفەر لە ئێران گیان لەدەستدانی 17 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 35 كەس دیكەی لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

پێكدادانی شەمەندەفەرێكی نەفەرهەڵگر لەگەڵ شۆفڵێك، لە پارێزگای خۆراسانی باشوور، باكووری رۆژئاوای ئێران، گیانلەدەستدانی 17 كەس و بریندار بوونی 35 كەسی لێكەوتووەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فەرمانگەی هێڵی ئاسنینی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردەوە كە بە هۆی پێكدادانی نێوان شەمندەفەرێكی نەفەرهەڵگر لەگەڵ شۆفڵێك و دەرچوونی شەمەندەفەرەكە لەسەر هێڵەكەی، لانی كەم 17 كەس كوژراون و 35 كەس بریندارن كە دۆخی تەندروستی 5 لە بریندارەكان سەختە.
هەر لەم بارەیەوە، عەلی ئەكبەر رەحیمی قایمقامی تەبەس سەر بە پارێزگای خۆراسانی باشوور، كە رووداوەكە نزیك لە قەزاكەیان بووە، رووداوەكە كاتژمێر 5:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ شەمەندەفەرێكی نەفەرهەڵگر نێوان پارێزگاكانی مەشهەد-یەزد تووشی پێكدادانێك بووە لەگەڵ شۆفڵێك و بە هۆیەوە لەسەر هێڵەكەی خۆی لایداوە.
رەحیمی رایگەیاندووە كە دەستبەجێ تیمەكانی فریاگوزاری گەیشتووە شوێنی رووداوەكە و فریای قوربانیانی كەوتووە.
بە پێی گوتەكانی رەحیمی، لە رووداوەكەدا 17 كەس گیانیان لەدەستداوە و 35 كەسیش بریندارن كە دۆخی تەندروستیان سەختە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.