ئەمڕۆ چوارشهممه 8-6-2022 هونەرمەندی شێوەکاری کورد (فەیسەڵ عوسمان) کۆچی دوایی کرد.
فەیسەڵ عوسمان، لە ساڵی (1956) لە شاری هەولێر لەدایکبووە، دەرچووی بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغدایە، لە پاریس، براگ، ئیتاڵیا، دوبەی، هۆڵەندا، ژاپۆن، ئەرمینیا، جۆرجیا، مەغریب، میسر و بەغدا بەشداری لە چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.