چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ساز بكرێت كە لە میانیدا دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناكاوی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان دەدرێت.
دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناكاوی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، خرایە خشتەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتی حوزەیرانی 2022، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیەندراوەكەدا بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆ خراوەتەڕوو كە تەنها تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای پاڵپشتی لەناكاوی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.
پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای ئاسایشی خۆراك دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.