كچێكی تەمەن 22 ساڵی لە ئاكرێ تووشی تای خوێنبەربوون بووەو لەنەخۆشخانەی گوڵان خەوێندراوە.
د.ساڵح مستەفا،بەرێوەبەری تەندروستی ئاكرێ بە كوردستان تیڤی راگەیاند: ئەمڕۆ 8-6-2022 لە ناحیەی گردەسێن لە قەزای ئاكرێ كچێكی تەمەن 22 ساڵی تووشی تای خوێنبەربوون بووە.
هەروەها گوتی: ئەمە یەكەمین حاڵەتە لە ئاكرێ تۆمار بكرێت و كەسەكە لە نەخۆشخانەی گۆڵان لە ئاكرێ خەوێندراوە.
گوتیشی: ئێمە وەكو تەندروستی ئاكرێ، ئامادەكاریمان بۆ هەر حاڵەتێكی لەو شێوەیە كردووە.
غەفار تەیب/پەیامنێری كوردستان تیڤی لە ئاكرێ
كەسێك لە ئاكرێ تووشی تای خوێنبەربوون بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.