ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كرد كه له هه‌ردوو په‌رله‌مانته‌ر قاسم تاهر ساڵح و ماكس لوكس و يارمهتيدهرانيان و كونسولى گشتيى ئه‌ڵمانيا به وه‌كاڵه‌ت له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانيا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ژينگه و كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌كانى مافى مرۆڤ، يه‌كسانى، گه‌نجان، ئازادييهكان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى كرده‌وه كه وێڕاى كه‌موكوڕى و تێبينى ده‌رباره‌ى ئازادييهكان و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و يه‌كسانى، هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست ده‌ڕوات و به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌نگاوه ئهرێنييانهى له‌م بوارانه‌دا نراون، هه‌روه‌ها له‌مباره‌يه‌وه پێشوازى له تێبينى و هاوكاريى دۆستان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات.
لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان دووپاتيان كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له دۆستايه‌تى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به هاوبه‌شێكى گرینگى ده‌بينن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به گرینگيى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و تهبايى و لێبورده‌يى له‌نێو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و به سيمايه‌كى جوانيان له قه‌ڵه‌م دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.