جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای كرد له پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكدا ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌یه‌ك جێگیر بكرێت بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و خانوو بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه و سوپا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌فه‌رمی داوای له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كرد له پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكدا بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ن بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و خانوو بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه و سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌وانه‌ی كه له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش شه‌هیدبوون.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا له نووسراوه فه‌رمییه بهپهلهكهدا داوای كردووه 2 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و خانوو له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان دروست بكرێت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌روه‌ها داواشی له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كرد به په‌له كار له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه بكه‌ن و له پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكدا جێگیری بكه‌ن.
جێی باسه په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراك ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاساكه‌ی ته‌واو كرد و بۆ ده‌نگدانیش 273 په‌رله‌مانتار له هۆڵی دانیشتنی په‌رله‌مان ئاماده‌بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.