ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراك ڕایگه‌یاند، په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه سه‌ركه‌وتنێكی تره بۆ چاكسازییه‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی 273 په‌رله‌مانتار و به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكی په‌سه‌ند كرد.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه تویتێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند " په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراك سه‌ركه‌وتنێكی تره بۆ چاكسازییه‌كان".
ڕاشیگه‌یاند "بۆ هه‌مووان هێزی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لمێنرا كه له ساڵانی ڕابردوو هاوشێوه‌ی نه‌بووه".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "نیگه‌رانی هه‌یه كه گه‌نده‌ڵكاران هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر یاساكه و جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی بسه‌پێنن، نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكرێت به بوونی فڕاكسیۆنی سەدر لە پەرلەمان گه‌نده‌ڵكاران جێگه‌یان نابێته‌وه و لە پێکهێنانی کابینەی ئێستادا بوونیان نییە".
موقته‌دا سه‌دڕ گوتیشی "لێرەوە پێشنیار دەکەم لیژنەیەکی چاودێری پەرلەمانی و لیژنەیهكی تایبەتمەندی پەیوەندیدار بۆ ڕێگری‌کردن لە ساختەکاری و گەندەڵی پێکبهێنرێت لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ئاسایشی خۆراکدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.