وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سبه‌ی پێنجشه‌م پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌ش ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: سبه‌ی پێنجشه‌م 9/6/2022 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022.
بڵاویشی كرده‌وه: ئاگاداری برا جوتیارەکان دەکەینەوە ئەوانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی 2022 كه لە ژمارەی كارتی ژمارە (1) دەست پێ دەکات تاکو كارتی ژمارە (16) لە ڕۆژی پێنجشەم 9/6/2022.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌ته‌كه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو وه‌جبه پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران خرابووه سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.
وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی گه‌نمی 2022ی جوتیاران بریتی بوو له 2 ملیار دینار، وه‌جبه‌ی دووه‌میش بریتی بوو له 7 ملیار و 500 ملیۆن دینار بوو.
ڕاشیگه‌یاندبوو: پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون، بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لە ڕێگای سایلۆکانەوە، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.