ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی زیاتر لە (4) ملیۆن دۆلار، بەردی بناخەی پڕۆژەی بونیاتنانی باڵەخانەی کولێژی زانستە ئیسلامییەکان دانرا.
باڵەخانەی کولێژی زانستە ئیسلامییەکان لهلایهن دەزگای خێرخوازی بارزانی و زانکۆی سەڵاحەدین، بە هاوکاری کونسڵی کوێت لە هەولێر و لەسەر بودجەی (الجمعیة الكویتیة للاغاثة) بە گوژمەی 4,556,530 چوار ملیۆن و پێنج سەد و پەنجا و شەش هەزار و پێنج سەد و سی دۆلار دروست دهكرێت.
پڕۆژەی باڵەخانەی کولێژی زانستە ئیسلامییەکان له ماوەی (456) ڕۆژە تهواو دهكرێت و لەلایەن کۆمپانیای (ركن المباني العصريه) جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.