ئه‌مشه‌و چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر بیسترا.
ئامانج ساڵح په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له هه‌ولێر بیستراوه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و وته‌ی شایه‌دحاڵان ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی درۆنێك بووه له‌سه‌ر شه‌قامی هه‌ولێر - پیرمام له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێس.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه بریندار هه‌یه و زیان به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیش گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.