مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری له شاری سلێمانی ئهمڕۆ چوارشهم تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە كچێك كردبوو .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند: دوای ئەوەی كچێك سكاڵای لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمار كرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد.
ڕاشیگهیاند: دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبار، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەدا كە تۆمەتبار وەك هەرەشە بەكاری هێناوە .
ههروهها ڕایگهیاند: ئێستا تۆمەتبار (ر. ك. ع) تەمەن 20 ساڵ بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە كاتی بوونی هەر هەڕەشە و كێشەیەك، دەستبەجێ دادگاكان و بنكەكانی پۆلیسی لێ ئاگادار بكەنەوە بۆ زووتر بەهاناوەچوون و دەستگیركردنی تۆمەتباران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.