دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه به ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه.
دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی درۆنه‌كه‌دا سێ هاووڵاتی بە سووکی بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زیانی ماددی بەر خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.