وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ئاگاداری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێرن.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئاگادارین چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێر.
له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه، دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه به ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه.
دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی درۆنه‌كه‌دا سێ هاووڵاتی بە سووکی بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زیانی ماددی بەر خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.