دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسهنامهیهكی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا و هونهرمهند (فهیسهڵ عوسمان) بڵاو كردهوه و تێیدا ڕایگهیاند، تەمەنێکی پڕ بەخششی بۆ بواری هونەری نیگارکێشی تەرخان کردبوو.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی له پرسهنامهكهدا ههروهها ڕایگهیاند: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەندی شێوەکار(فەیسەڵ عوسمان)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەکەیان دەکەین.
دهقی پرسەنامەكهی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەند(فەیسەڵ عوسمان):-
بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند (فەیسەڵ عوسمان)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەندی شێوەکار(فەیسەڵ عوسمان)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (فەیسەڵ عوسمان) هونەرمەندێکی دیار و بە ئەزموون بوو، تەمەنێکی پڕ بەخششی بۆ بواری هونەری نیگارکێشی تەرخان کردبوو، بۆیە لەو رووەوە جێدەستی روون و دیارە.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوکار و دۆست و هونەرمەندان و ئاشنایانی بەهرەی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
8ـی6ـی2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.