نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەى هێرشەکەى هەولێرەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە.
جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، لەبارەی هێرشەکەى شەوى رابردووى سەر شارى هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدهگهێنێت، هێرشەکە کردەیەکى دیکەى بێباکانەیە، ده‌شڵێت، عێراق پێویستی بە هێزی چەکداری خۆ بەناوبژیوانزان نییە.
جێنین پلاسخارت، لە تویتێکدا كه له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ، تەقینەوەى درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە رێگای هەولێر- پیرمام کە بووە هۆی برینداربونی هاووڵاتییان و زیانی ماڵی، کردەوەیەکی دیكه‌ی بێباکانەیە.
ده‌شڵێت، پێشتریش وتمان، عێراق پێویستی بە هێزی چەکداری خۆبەناوبژیوانزان نیە.
جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، گرنگە دەسەڵاتى دەوڵەت بچەسپێت و ئەگەر ئەنجامدەران ناسراون، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه شه‌وی رابردوو، دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه به ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه.
دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاشیگه‌یاند: کاتژمێر 9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی درۆنه‌كه‌دا سێ هاووڵاتی بە سووکی بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زیانی ماددی بەر خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.