کەمال محهمهد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازی لە رێبوار تاڵەبانی راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ پرسی ماددەی 140 کرد.
رێبوار تاڵەبانی سوپاسی وەزارەتی کارەبای کرد بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ ناوچە کوردستانییەکانی ماددەی 140 و داواشی کرد گرنگییەکی زیاتر بەم ناوچانە بدرێت، بەتایبەتی لەبواری پرۆژە خزمەتگوزارییەكاندا.
وەزیری کارەبا هەوڵەكانی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەتی كارەبای هەرێم و وەزارەتی كارەبای عێراقی فیدراڵ بەرز هەڵسەنگاند و ڕۆڵی لە دامەزراندنی چەندین وێستگە و چارەسەرکردنی کارەبا هەبووە.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بە چەند پڕۆژەیەکی وێستگەی گۆڕینی کارەبای کرد، کە بڕیارە لەم ناوچانە دابمەزرێن.
وهزارهتی كارهبا: چەند پڕۆژەیەکی وێستگەی گۆڕینی كارهبا لە ناوچە کوردستانییەکانی ماددەی 140 دادهنرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.