بەناو كارگێڕیی گشتیی كەرتی ئەنبار سەر بە داعش لە رۆژئاوای عێراق كوژرا
دەزگای دژەتیرۆری عێراق، كوژرانی بەناو كارگێڕیی گشتیی كەرتی ئەنبار، فەللوجە و باشوور سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هێزەكانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانییان بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە بیابانەكانی قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە لە ئاكامی ئۆپەراسیۆنەكەدا، بەناو كارگێڕیی گشتیی كەرتی ئەنبار، فەللوجە و باشوور سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كوژراوە و پێنج تیرۆریستیش دەستگیركراون.
راشیگەیاندووە كە ئۆپەراسیۆنەكە بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش ئەنجامدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.