مارك برایسۆن- ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ،لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فهیسبووك سەبارەت بە تەقینەوەكەی شەوی رابردوويی شاری هەولێر نووسیویەتی.. ئیدانەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی هەولێر دەكەم، جارێكی تر هێرشێكی قبوڵنەكراوە كە پێدەچێت خەڵكی سڤیلی كردبێتە ئامانج. نابێ هیچ جێگەیەك لە عێراقدا هەبێت بۆ ئەو كەسانەی ئاژاوە و توندوتیژی بڵاودەكەنەوە.
شەوی رابردوو دژە تیرۆری كوردستان بڵاویكردەوە كە كاتژمێر 9:35ی ئەمشەو درۆنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی دەكێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاكامدا سێ هاووڵاتی بەسووكی بریندار دەبن، هاوكات زیانی ماددی بە خواردنگەیەك و چەند ئۆتۆمبێلێك دەكەوێت.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكەی شەوی ڕابردوویی هەولێر دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.