Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:28

لایەنە سیاسییەکان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخارت لە سەرۆکایەتى هەرێم کۆدەبنەوە

پیران ئه‌میر
100%


    
 بڕیاره‌ کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9 ى 6 ى 2022،  لایەنە سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان  بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخارت له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبنەوە.
پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێنین هێنس پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق چوار خاڵی پەیوەست بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان،  له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی وادەی هەڵبژاردن، کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ،  هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لەرووی یەک بازنەیی و فرە بازنەیی،  پاککردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران ده‌كرێت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، 26ى مانگى رابردوو، جێنین پلاسخارت نوێنەرى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق  لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌، تاوتوێی  پرسى هەڵبژاردنەکان و  پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدادیان كرد. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.