Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:26

سعوودیە خۆشحاڵە بە بڕیارەكەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دژ بە ئێران

کوردستان TV
100%

سعوودیە پێشوازی لەو بڕیارە دەكات كە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دژ بە ئێران دەریكردووە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعوودیە SPA راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیەی لەمبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا داوا كراوە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێش بخرێت بەبێ گوێدانە یاریكردن بە كات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئێران و لە وڵاتانی ئەندامی ئاژانسەكە و سەركردەكانیان خوازراوە بە تەواوی پشتگیری لە ئاژانسەكە بكەن.
لە دەنگدانی دوێنێدا لە بەرامبەر دوو دەنگی نەخێر و سێ دەنگی بێلایەن بە 30 دەنگ بڕیارەكەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دژ بە ئێران پەسەند كرا.
ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی  لە 5ی ئادار گەیشتنە رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی لەو سێ شوێنە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. راگەیەندرا كە ئێران لەبارەی ئەو شوێنانەوە بە داتای تەكنیكی وەڵامی ئاژانسەكە دەداتەوە و ئاژانسەكەیش هەڵسەنگاندن بۆ لێدوانەكانی تاران دەكات و بەپێی پێویست وەڵامی دەداتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.