هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەركەوتنێكی گرنگی لە گەڕی دووەمی قۆناغی یەكەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ناسراو بە نەیشن لیگی بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی وێڵزی میوانداری بردەوە.
ئەم یاریە لەمیانی گڕوپی چوارەمی ئاستی یەكەم بوو، دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجادا، یاریزان تیون كۆپ مێنێرس گۆڵێكی بۆ هۆڵەندا تۆماركرد، پاشان یاریزان ڕیس نۆرینتۆن گۆڵی بەرامبەری وێڵزی لە خولەكی دووەمی كاتی زیادكراوی یاری بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
لەو لاشەوە یاریزانانی هۆڵەندا خۆیان بە دەستەوە نەداو لە خولەكی چوارەمی كاتی زیادكراوی یاریدا، یاریزان ڤاوت ڤێخ هۆرێست گۆڵی دووەم و بردنەوەی میوانەكانی تۆماركرد، بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی هۆڵەندا دووەم یاری لەسەریەكی لە خولەكە بردەوەو كۆی خاڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی چوارەمی ئاستی یەكەم گەیاندە شەش خاڵ، وێڵزیش دووەم یاری لەسەریەكی دۆڕاندو بەبێ خاڵ لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.
له خولی نهتهوهكانی ئهوروپا هۆڵهندا سهركهوتنی بهسهر وێڵز تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.