لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئۆكراینا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئێرلەندای میوانداری بردەوە.
دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ گۆڵ، لە گێمی دووەم و دوو خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، یاریزان ڤیكتۆر تسیگان كۆڤ تاكە گۆڵی بردنەوەی تیپی میوانی لە یاریەكە تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش ئۆكراینا سێ خاڵی گرنگی لە دەرەوەی یاریگاكەی و لە یەكەم یاری خۆی لە ململانێكانی نەیشن لیگ مسۆگەركردو لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەمی ئاستی دووەم دێت، ئێرلەنداش دووەم یاری لەسەریەكی دۆڕاندو بەبێ خاڵ لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە دایە.
لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ئۆكراینا سهركهوتنی بهسهر ئێرلەندا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.