Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 23:18

رادۆ ئه‌لبۆتی رۆمانی و لۆرینزۆ موسیتی ئیتاڵی گه‌یشتنه‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی شتوتگارت

کوردستان TV
100%

 
له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی شتوتگارتی ئه‌لمانی له‌ ئاستی پیاوان، تێنسزانی ئیتاڵی ماتیۆ بێریتنی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ رادۆ ئه‌لبۆتی رۆمانی برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، چوار شه‌ش، شه‌ش سێ بوو‌، به‌م جۆره‌ بێرتینی گه‌یشته‌‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چواره‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، تێنسزانی ئیتالی لۆرینزۆ موسیتی ڕووبه‌ڕووی نیكۆلۆز باشیلاشڤیلی جۆرجی بووه‌وه‌، هه‌ردوو تێنسزان به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، تا له‌ ئه‌نجامدا موسێتی توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ بباته‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌ش‌ تێنسزانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی شتوتگارت.   

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.