دره‌نگ قسه‌كردنی منداڵ له ڕۆژگاری ئێستادا جێی دوودڵی زۆربه‌ی دایكان و باوكانه، كه به هۆكاری جیاوازی هه‌یه و پێویسته پزیشك بڕیاری له‌سه‌ر بدات هۆكاره‌كه‌ی چییه و له‌و رێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌و باره‌ییه‌وه دكتۆر" ئاوات واژه‌یی" پزیشكی پسپۆڕنی منداڵان چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ ئه‌و دایك و باوكانه ده‌خانه‌ڕوو كه منداڵه‌كانیان كێشه‌ی دره‌نگ قسه‌كردنیان هه‌یه:.
1- له‌كاتی یاری كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه و به‌بێ ده‌نگی یاری له‌گه‌ڵ مه‌كه.
2- هه‌ستی باوه‌ڕبه‌خۆبون به منداڵه‌كه‌ت ببه‌خشه كاتێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت به ئارامی دایبنیشێنه و به نه‌رمونیانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه نه‌ك به‌شێوه‌ی فه‌رمی.
3- دڵنیابه منداڵه‌كه‌ت هه‌میشه گوێ بۆ قسه‌كانت ده‌گرێ چ له‌كاتی ڕاهێنان بێ یان كاتی تر.
4-كاتێك منداڵه‌كه‌ت وه‌ڵامت ده‌داته‌وه زیاتر هانی بده تا متمانه‌ی زیاتری به‌خۆی هه‌بێ.
5- وشه‌ی جوان و ساده و ئاسان بهكاربێنه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ت گونجاوبێت و له‌ئاستی ئه‌و زیاترنه‌بێ.
6-به‌زاراوه‌ی دروست له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌ت بدوێ، دوربكه‌وه‌ره‌وه له به‌كارهێنانی وشه‌ی ئاڵوز كه توانای فێربونی نه‌بێ.
7- له ژورێكی بێده‌نگدا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت دابنیشه كاتێك ڕاهێنانی پێده‌كه‌یت، دور له ژاوه‌ژاو و هه‌ر كه سه‌رقاڵی بكات.
8- قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا بكه له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ڕۆژانه ئه‌نجامیان ده‌دات یان ده‌یابینێت.
9- كاتی ته‌واو به مناڵه‌كه‌ت بده بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، په‌له په‌لی لێمه‌كه با نه‌شڵه‌ژێت و نه‌توانێ وه‌ڵام بداته‌وه.
10- ئه‌م كاره ته‌نها له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بكه و ڕوبهڕوبه له‌گه‌ڵیدا، چونكه به‌مشێوه‌یه زیاتر ئاره‌زوی گوێگرتنی ده‌بێ.
11-هاوكاری منداڵه‌كه‌ت بكه بۆ گرێدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌یانبیستێت له‌گه‌ڵ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی وشه‌كان، واته ئه‌و شتانه‌ی ده‌نگه‌كانیان بۆ به‌كارهاتوه.
12- هه‌وڵبده هه‌مو هه‌سته‌وه‌ره‌كانی منداڵ بهكاربهێنت و سودیان لێوه‌ربگریت له‌كاتی ڕاهێنانی قسه‌كردن.
13- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له ده‌ربڕیندا هه‌ڵه‌ی كرد یه‌كسه‌ر لۆمه‌ی مه‌كه، ته‌نها هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ ڕاستكهوهو هانی بده.
14- كاتێك منداڵه‌كه‌ت هه‌وڵی قسه‌كردن ده‌دات خێرا هانیبده تا هه‌ست به‌وه بكات ئه‌م قسه‌یه‌ی كارێكی باش و ئه‌رێنیه.
15- هه‌وڵی زیادكردنی وشه‌كانی بده كاتێك منداڵه‌كه‌ت ده‌ڵێ ئۆتۆمبێل، فێری بكه بڵێ ئۆتۆمبێلی گه‌وره یان ئۆتمبێلی بابه.
16-هانی منداڵه‌كه‌ت بده لاسایی ئه‌و ده‌نگانه بكاته‌وه كه له ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریه‌وه ده‌یانبیستێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.