پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە كچێك كردبوو.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی كچێك لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار سكاڵا تۆمار دەکات و باس لەوە دەکات، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبار، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەدا كە تۆمەتبار وەك هەرەشە بەكاری هێناوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهش داوه: تۆمەتبار (ر، ك، ع تەمەن 20 ساڵ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.