لوكا مۆدریچی كڕواتی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه تا هاوینی ساڵی داهاتوو درێژكرده‌وه.
له‌مباره‌وه یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه كه مۆدریچ له‌م وه‌رزه‌دا ڕۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی هه‌ردوو نازناوی لالیگاو چامپیۆنس لیگ بۆ میرێنگی، بۆیه به بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی تیمی راهێنه‌ران گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه بۆ وه‌رزێكی دیكه درێژكرایه‌وه، گرێبه‌ستی پێشووی ناوهڕاستكارهكهش له‌گه‌ڵ ریاڵ له كۆتایی ئه‌م مانگه ته‌واوده‌بوو، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی بۆ ره‌خساند تا وه‌رزی داهاتووش له‌نێو یاریگای سانتیاگیۆ بێرنابیۆ رۆڵی خۆی ببینێت.
مۆدریچی ته‌مه‌ن سیی و شه‌ش ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زارودوازده له یانه‌ی تۆتنهامه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیال كرد كه له ده سالی ڕابردوو ئاسێكی به‌رزی له ڕیزی یانه‌كه پێشكه‌شكردوه‌و بیست نازناوی له ئاستی ناوخۆ و ئه‌وروپا و جیهان له‌گه‌ڵ ڕیاڵ بردۆته‌وه.
مۆدریچ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید تا هاوینی ساڵی داهاتوو درێژكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.