یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌فه‌رمی محه‌مه‌د سه‌لاحی میسری وه‌ك باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تیپه‌كه‌ی دیاری كرد، لیڤه‌رپول له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه كه سه‌لاح له‌م وه‌رزه‌دا، توانی یانه‌كه بكاته براوه‌ی نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو جامی یه‌كگرتووی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌راو پله‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگ.
هاوكات سه‌لاح به‌م ئاسته‌ی له نێو یاریگا پێشكه‌شیكرد خه‌لاتی گۆلكاری پریمه‌رلیگ و باشترین یاریزانی دروستكه‌ری له خوله‌كه به‌ده‌ستهێنا، بۆیه یانه‌كه‌ی خه‌لاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌خشیه ئه‌م ئه‌ستێره میسریه، سه‌لاح له‌م وه‌رزه‌دا بیست و سێ گۆڵی له خولی ئینگلته‌را تۆماركرد‌و هاوشان له‌گه‌ل یاریزانی كۆریای باشوور سۆن هیۆنگ مین بووه گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ كه ئه‌مه بۆ سێیه‌مین وه‌رزه ده‌بێته گۆڵكاری خوله‌كه.
هه‌روه‌ها براوه‌ی خه‌لاتی باشترین یاریزانی مایسترۆ بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سێزده پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به هاوكارانی داوه، محه‌مه‌د سه‌لاح به درێژایی وه‌رز له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان سیی و یه‌ك گۆلی تۆماركردوه‌و پازده پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی به هاوكارانی داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.